سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە بۆریس جۆنسن کرد

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس بڵاوی كرده‌وه‌ “خۆشحاڵ بووم ئه‌م ئێواره‌یه‌ له‌ هه‌ولێر پێشوازی له‌ دۆستی گه‌لی كوردستان و هاوڕێی ئازیز بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری به‌ریتانیا بكه‌م”.

ڕاشیگه‌یاند “پێكه‌وه‌ ده‌رباره‌ی دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌، ئاڵنگاری و ئه‌گه‌ره‌كان و پێشبینی بۆ داهاتوو، بیروڕامان گۆڕییه‌وه‌.

بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری به‌ریتانیا به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ دیداری مێپس (كۆڕبه‌ندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست) هاتبووه‌ هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مڕۆ له‌ شاری دهۆك به‌شداری له‌ پانێلێكی دیداره‌كه‌ كرد.