حكوومهتی ههرێمی كوردستان بۆ پاراستن و كۆكردنهوهی ئاو به دهیان پڕۆژهی ستراتیژی و رژدی جێبهجێ كردووه، وهك دروستكردنی پۆند و بهنداو كه له بهرنامهی كابینهی نۆیهم دانراوه، ئەمەش لە پێناو باشتر سوودوهرگرتن له ئاوی سهرزهوی و پاراستنی ئاوی ژێرزەوی، لەو چوارچێوەیەشدا لە سنووری پارێزگای هەولێر لەپێناو بەرگرتن لە لافاو و پاراستنی ئاو وەک سامانێکی نیشتیمانی، دەستکراوە بە دروستکردنی چەندین بەنداو و پۆند، کە بەشێکیان تەواوکراون و بەشێکی تریشیان لەژێر جێبەجێکردندان.
لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی ئەو باران بارینەی لە سنووری پارێزگاکەمان داباری
تەنها لە بەنداوی چەمرگە و 30 پۆندی دیکە کە لەم ماوەیەدا دروستکراون، (5 ملیۆن 500 هەزار) مەتر سێجا ئاو گڵدرایەوە، بەمشوەیە:
- لەبەنداوی چەمرگە کە ئێستا پڕبووە لەئاو (1 ملیۆن) مەتر سێجا ئاو گڵدراوەتەوە.
-لە 16 پۆندی دیکە لەوانە پۆندی (کاریتان، دووشیوان، کەردز، هەرەجە) و چەند شوێنێکی تر، پڕبوون لە ئاو و (3 ملیۆن و 500 هەزار) مەتر سێجا ئاویان تێدا گڵدراوەتەوە. - لە 14 پۆندی دیکەش کە بەڕێژەی 50% پڕئاو بوونە (1 ملیۆن) مەتر سێجا ئاو گڵدراوەتەوە.
جێگەی باسە، کۆی گشتی ئەو بڕە ئاوەی لە بەنداوی چەمرگە و پۆندەکان گڵدراوەتەوە (5 ملیۆن و 500 هەزار) مەتر سێجا ئاوە، ئەوجگە لە گلدانەی ئاوی (28) پۆندی دیکە کە ئێستا لە ژێر جێبەجێکردندان، بەتەواوبوونیان ئەوانیش دەتوانن (11 ملیۆن) مەتر سێجا ئاو گڵبدەنەوە، کە ئەمەش جگە لە کەمکردنەوەی مەترسیەکانی لافاو، ئاوى باران کۆدەکاتەوە و بۆ وەرزى گەرما و کشتوکاڵ و ئاژەڵدارى ناوچەکان سوودی زۆری دەبێت و ئاستی ئاوى ژێر زەوى زیاد دەکات و لە هەمانکاتیشدا دەبنە شوێنێکى گەشتیاری.
پارێزگای هەولێر
2023.11.20