ئەمڕۆ لە دهۆک کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەدەچیت

بەبەشداری هەریەك لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان چوارەمین كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دهۆك دەستپێدەكات.
ئەمرۆ یەك شەممە 19-11-20223 چوارەمین كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دهۆك دەستپێدەكات و، هەریەك لە نێچیرڤان بارزانی ،سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشداری دەكەن و زیاتر لە سەد و پەنجا كەسایەتیی سیاسی و شارەزای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی تیاییدا بەشدارن.
 هاوكات لە كۆڕبەندەكە چەندین پانێڵی تایبەت بەدۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان، بەربەستە ئەمنییەكان، ئابووری و سیاسی، بارودۆخی ئەمنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گۆڕانەكانی كەشوهەوا و رووبەرووبوونەوەی ئاستەنگەكان و كەمكردنەوەی گرژییەكان تاوتوێ دەكرێن. 
 كۆڕبەندەكە لە زانكۆی ئەمەریكی كوردستان لە دهۆك دەست پێدەكات و تا رۆژی بیست و یەكی تشرینی دووەم بەردەوام دەبێت.

ھەواڵی زیاتر