عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ راگەیاند، سبەی رۆژی یەکشەممە 19-11-2023 شایستە داراییەکانی مانگی نۆی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت.
نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ گوتی: سبەی رۆژی یەکشەممە پەروەردەکانی بەردەڕەش، ئاکرێ، سۆران، رواندز، چۆمان، شێخان، دەشتی هەولێر، مەخموور مووچە وەردەگرن و بۆ رۆژەکانی داهاتوو مووچەی پەروەردەکانی دیکە دابەشدەکرێت.
