ئهمرۆ شهممه 18ی11ی2023، پارێزگای ههولێر بڵاویكردهوه، هەردوو پڕۆژەى دروستکردنى بەرزە پردى ئۆڤەرفلاى لە دوو ڕێیانى (کۆڕێ – شەقڵاوە – هەولێر) لەگەڵ یەکخستن و فراوانکردنى ڕێگای دەربەندی کۆڕێ – شەقڵاوە، کە بە گوژمەى (40 ملیار دینار) لە سەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر و بە سەرپەرشتى بەڕێوەبەرایەتى ڕێگا و بانى هەولێر و بەشێوەى بەڵێندەرایەتى دەستى پێکرا، هەردوو پردەکە تەواو بوونە و “تەنیا هێڵکارییان ماوە”.
پارێزگای ههولێر ئاماژهی بهوهشكردووه،پڕۆژەکە، پڕۆژەیەکی ستراتیژی گرنگى شاری هەولێرە و بەشێوە و شێوازێکى مودێرن و سەردەمیانە دروستکراو، جگە لەوەی سودێکى زۆرى هەیە بۆ هاوڵاتییان و خەڵکى ناوچەکە بەگشتیى، قەرەباڵغى و ڕوداوەکانى هاتۆچۆش لەم ڕێگا سەرەکی و ستراتیژییە کەمدەکاتەوە.