بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ئێوارهی ئهمڕۆ شهممه 18ی11ی2023، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكردهوه، دوای ئەوەی لە رێکەوتی (18/11/2023) رووداوی کەوتنەخوارەوەی ئافرەتێک لە شووقەکانی ئیسکان روویدا، لەلایەن هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەست بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە کرا و دوای وەرگرتنی رەزامەندی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ف. ز. ص.) و(م. أ. ع.) دەستگیرکران.
ئاسایشی هەولێر راشیگەیاندووە، لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت هەردوو تۆمەتبار لەگەڵ ئەو ئافرەتە لەژێر کاریگەری ماددە کحولییەکان، لە کاتژمێر حەوتی بەیانی کێشە لەگەڵ ئەو ئافرەتە دروست بووە و دواتر لەلایەن یەکێک لەتۆمەتبارەکان ئەو ئافرەتە لە شوقەکە خراوەتەخوارە و بەسەختی بریندار بووە.
ئاسایشی ههولێر ئاماژهی بهوهشكردووه، لە ئێستادا لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشکیدایە و لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباران بەردەوامە