سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان: تا ئێستا 500 هه‌زار خێزان نه‌وتیان وه‌رگرتووه‌

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی نوێترین داتای سه‌باره‌ت به‌ دابه‌شكردنی نه‌وتی به‌سه‌ر خێزانان بڵاوكرده‌وه‌.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ ڕایگه‌یاند: تا ئێستا 500 هه‌زار خێزان له‌ هه‌رێمی كوردستان نه‌وتیان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه‌.

وه‌زاره‌تی هه‌روه‌ها پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه‌ بۆ ئه‌مساڵ پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وتیان خێراتر كردووه‌، جه‌ختیشی كردبووه‌وه‌ كه‌ بۆ ئه‌مساڵ خێزانه‌كان له‌‌ ناوشار و ده‌وروبه‌ریش نه‌وتیان پێ ده‌درێت.