زاخۆ.. هاوڵاتییەک بە مردوویی له‌نێو هۆتێلێكدا دۆزرایه‌وه

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و هاووڵاتییه‌ بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌ مردوویی له‌نێو هۆتێلێكدا دۆزرایه‌وه‌.

پۆلیسی زاخۆ ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی نزیكی كاتژمێر 4 ته‌رمی هاووڵاتییه‌كی تورك به‌ ناوی (أ. أ) له‌نێو هۆتێلێكدا له‌نێو بازاڕی زاخۆ دۆزرایه‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: هێزه‌كانی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان و تیمه‌ تایبه‌ته‌كانی به‌ڵگه‌ی تاوان گه‌یشتنه‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و ده‌ستیان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان كرد.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه‌ هیچ شوێنه‌وارێكی ئه‌نجامدانی تاوان له‌سه‌ر لاشه‌یدا نه‌بووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی زاخۆ جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ لاشه‌ی مردووه‌كه‌ ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی پارێزگه‌ی دهۆك كراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.