کەشناسی: باران بارین بەردەوام دەبێت

به‌شی پێشبینی له‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا پێشبینی كه‌شوهه‌وای دوو رۆژی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بوونی تەمێکی کەم لە کاتەکانی بەیانی لە هەندێک ناوچە، لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوەڕاستی هەرێمی كوردستان نمەباران و بارانی مامناوەند دەبارێت، رێژەی دابارین لە سنووری پارێزگای دهۆک زیاتر دەبێت. پاشان کاریگەری ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە لە ناوچەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێمی كوردستان بە لاوازی دەمینێتەوە.

هه‌روه‌ها له‌ درێژه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌:

خێراىی با/ لەسەرخۆ – مامناوەند (10 –  20) کم/ ک دەبێت.

ئاراستەی با/ باشوور و باشووری رۆژهەڵات دەبێت.

پلەکانی گەرما/ بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزیک دەبێتەوە.

مەوداى بینین/ لە نێوان (6 – 9)کم  دەبێت.

پلەکانی گەرما/ لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە.

هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ كه‌شوهه‌واری سبه‌ی شه‌ممه‌، به‌شی پێشبینی له‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت، لە هەندێک ناوچە لە کاتەکانی بەیانی تەمێکی کەم دەبێت، لەگەڵ ئەگەری نمەبارانی کەم  لە ناوچە جیاجیاکان بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری هەرێمی كوردستان.

خێراى با/ لەسەرخۆ – مامناوەند (10 –  20)کم/ ک دەبێت.

ئاراستەی با/ باشووری رۆژهەڵات دەبێت.

مەوداى بینین/ لە نێوان (7 – 9)کم دەبێت.

پلەکانی گەرما/ کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 19 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 18 پلەى سیلیزى

دهۆک: 20 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 21 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 20 پلەى سیلیزى

 زاخۆ: 20 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 24 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 11 پلەى سیلیزى

 سۆران: 19 پلەى سیلیزى