به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ئاگاداری سه‌رجه‌م شوفێرانی میكسه‌ری چیمه‌نتۆ ده‌كاته‌وه بۆ له‌مه‌ودوا خازینه و كیس له ده‌می ڕژانی چیمه‌نتۆ ببه‌ستن، ئه‌گه‌ریش ئه‌مه نه‌كه‌ن میكسهرهكهیان ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.
هاتوچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: ئاگاداری سەرجەم کۆمپانیاکانی کۆنکریتی ئامادە و خاوەنی میکسەرەکانی چیمەنتۆ دەکەینەوە کەوا بە مەبەستی پاراستنی ڕێگاوبانەکان و نەڕژانی چیمەنتۆ لەسەر شەقامەکان، پێویستە لەسەریان لەدەمی میکسەرەکان حازینەی ئاسن و کیسەیەک دابنێن.
ڕاشیگه‌یاند: دانانی ئه‌م خازینه و كیسه‌یه بۆ ئەوەیه ئەو چیمەنتۆیەی کە لە ناو میکسەرەکەیە لە کاتی جولەکردن نەڕژێتە سەر شەقام.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئەو ڕێنماییە لە ئەمڕۆ پێنجشه‌م ڕێكه‌وتی 2023/11/16 تاکو 2023/11/30 دەبێت جێبەجێ بکرێت و هەر میکسەرێک لەدوای ئەو ڕێكه‌وته لەسەر ڕێگاوبانەکان ببینرێت بێ حازینە و کیس لە دەمی ڕژانی چیمەنتۆ، ڕاستەوخۆ دەستی بەسەردا دەگیرێت .