کەشناسی رەوشی کەش و هەوای دوو رۆژی راگەیاند

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەو شەپۆلەی بارانبارین کە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، کاریگەرییەکانی بەردەوام دەبێت.

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت بەگشتی، لەگەڵ ئەگەری نمە بارانی کەم  لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم، لە ناوچە شاخاوییەکان کەمێک کاریگەری زیاتر دەبێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، رۆژی هەینی لە ئەنجامی کاریگەری نزمە پەستانێکی نوێ لە دەریای سپی ناوەڕاست ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوەڕاستی هەرێم نمە باران لە کاتەکانی بەرەبەیان دەست پێدەکات، رێژەی دابارین زیاد دەبێت بەتایبەتی لە ناوچەکانی بادینان و پارێزگای دهۆک تاکو کاتەکانی دوای نیوەرۆ. لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری بەلاوازی دەمینێتەوە لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم.

کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان نزم  دەبێتەوە بە 2-3 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:  16 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 15 پلەى سیلیزى

دهۆک : 14  پلەى سیلیزى

کەرکوک: 19 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 16 پلەى سیلیزى

 زاخۆ:   15 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  24  پلەى سیلیزى

حاج ئۆمەران: 7 پلەى سیلیزى

 سۆران  : 12  پلەى سیلیزى