شارۆچكه‌ی شه‌قڵاوه جگه له‌وه‌ی شارێكی گه‌شتیاری ناسراوه و شاری به‌یه‌كه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌یه، لایه‌نێكی تری جوانی ئه‌م شاره نیشتمان په‌روه‌ری ودلسۆزی نه‌ته‌وایه‌تیه،ههرلهسهرهتاكانی شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول تاكو ئێستا هه‌میشه شاری خه‌بات و به‌رگری له‌خاك بووه، به ههمووشێوازهكانی خه‌بات خزمه‌تی كوردایه‌تی و چه‌ندین راپه‌رینی جیاجیایان تێدا كراوه له‌ساله‌كانی 1982-1983 كه له مێژووی خه‌باتی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی کە پێویستە شانازیان پێوەبكهیین، له‌شۆڕشی گوڵانی نیشتمانی پێشكه‌وتووخواز، له ڕاپه‌رین و دوای ڕاپه‌رین، ڕۆلی به‌رده‌وامیان هه‌بووه، دیارترین ڕووداوی تێكۆشانی ئه‌م شاره ڕاپه‌رینی سالی 1987بوو كه به‌ڕووی دوژمنانی كوردستان و ڕووبه‌ڕووی زوڵم وسته‌می داگیركاران بوونه‌وه. ههربۆیهله16-10-1987حكوومه‌تی ئه‌وسایی سته‌مكاری به‌عس ڕه‌شبگیری هاووڵاتیانی ده‌ست پێكرد و سه‌دان هاووڵاتی ئه‌م شاره‌ی خسته زیندانه‌كانی خۆی، له نێو زیندانیه‌كان له ڕۆژی 14-11-1987- 23قاره‌مانی ئه‌م شاره‌ی شه‌هید كرد و شههیدنامهی 23شه‌هیدی بۆ بنه‌ماڵه‌كانیان به‌بێ جیاوازی مه‌سیحی و موسلمان نارده‌وه، ئه‌وانی تریش خرانه ژێرئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی سته‌مكاری ڕژێمی گۆڕبه‌گۆڕی به‌عس تاكو به‌رلێبوردن كه‌وتن. دوای ڕاپه‌ڕینیش ته‌رمی پیرۆزی شه‌هیده‌كان هێنرانه‌وه شه‌قڵاوه له گۆڕستانێك هاوبه‌ش به‌بێ جیاوازی ئایینی به‌خاك سپێردران، شه‌هیدان و گۆڕستانه‌كه‌یان بوونه سمبولی شانازی شه‌قڵاوه.