کۆنفرانسی نەخۆشییەکانی شەکرە ئەنجامدرا

ئەمڕۆ چوارشەممە 2023.11.14، بە ئامادەبوونى هیوا ئەحمەد مستەفا، بەرپرسى بەشى ڕێکخراوە جەماوەرى و پیشەییەکانى پارتى و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە بەرپرسان، بەبۆنەى ڕۆژى جیهانى نەخۆشیەکانى شەکرە، وەزارەتى تەندروستى بەهەماهەنگى ڕێکخراوى تەندروستى ئاشتى، لەشارى هەولێر کۆنفرانسێکى زانستى لەبارەى نەخۆشیەکانى شەکرە ئەنجامدا.

لەکۆنفرانسەکەدا، کە بەرێوەبەرانى گشتى وەزارەتى تەندروستى و ژمارەیەکى زۆر لە پزیشکان و پسپۆڕان و کارمەندانى تەندروستى ئامادەى بوون جگە لە خەڵات کردنى چەند پزیشک و کارمەندێک، چەندین توێژینەوە لە بارەی نەخۆشی شەکرە و چارەسەرییەکان و ڕێنمایی و خۆپارێزى لە نەخۆشییەکە لەنێو کۆنفڕانسە خرانەڕوو.

نەخۆشی شەکرە، یەکێکە لە نەخۆشیە مەترسیدارەکان کە ناسراوە بە بکوژە بێدەنگەکە و درێژخایەنە و تا کۆتایی تەمەن دەمێنێتەوە، بەهۆی زیادبوونی بەرهەمی کلوکۆزەوە لە خوێندا یان کەمی هۆڕۆمۆنی ئەنسۆلین تووشی نەخۆشی شەکرە دەبین، دواجاریش زیان بە خوێن بەرەکان و دڵى مرۆڤ دەگەیەنێت.