کەشناسی رەوشی کەش و هەوای دوو رۆژی راگەیاند

بەشی پێشبینی بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە…
ئەمڕۆ چوار شەممە    2023-11-15    
كەش/ ئاسمان هەور دەبێت بەگشتی , لە پارێزگای هەولێر و ناوچە شاخاوییەكان باران بارین دەبێت لە هەندێك كاتدا لە ناوچە شاخاوییەكان ئاستی دابارین مامناوەندە , لە پارێزگای دهۆك و ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری نمە باران هەیە لە هەندێك كاتدا . 
 لەئەنجامی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور لەسەر بەشەكانی ناوەراستی عێراق و باشووری هەرێم بەتایبەتی باران بارین لەسەر پارێزگای سلێمانی و كەركوك و هەڵەبجە زیاتر دەبێت، هەندێك كات باران بارینی بەلێزمەو بارانی مامناوەند لەسەر ناوچە جیاجیاكان دەبارێت لە كاتەكانی شەودا كاریگەری ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە لاواز دەبێت باران بارین تەنها بەشێوەی نمە باران و كەم لەسەر ناوچە شاخاوییەكان دەمێنێتەوە. 
خێرای با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 15 –  20) كم /ك دەبێت .  
ئاراستەی با / لە گۆراندایە .
پلەكانی گەرما/ نزم بوونەوەكی بەرچاو بەخۆی دەبینێت بە ( 6-  8 )پلە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ . 
مەودای بینین/ لە نێوان (8 –10  ) كم  دەبێت.  
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی پێنج شەممە     2023-11-16
كەش/ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت , ئەگەری نمە باران هەیە لەسەنتەری پارێزگاكاندا لە هەندێ كاتدا , لە ناوچە شاخاوییەكان و شاخاوییە سنووریەكان تاوە باران دەبێت لە هەندێ كاتی جیاجیادا , پاشان ئاسمان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور بەگشتی .  
خێرایی با / مامناوەند  ( 10 –  20) كم /ك دەبێت .  
ئاراستەی با /  لە گۆڕاندایە .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 9 – 10 ) كم  دەبێت. 
پلەكانی گەرما /كەمێك بەرزتر دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمرۆ .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  20 پلەی سیلیزی
سلێمانی   : 19 پلەی سیلیزی
دهۆك      : 21  پلەی سیلیزی
كەركوك   : 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 21 پلەی سیلیزی
 زاخۆ    :   22 پلەی سیلیزی
گەرمیان  :  23  پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران: 12 پلەی سیلیزی
 سۆران  : 19  پلەی سیلیزی