سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

ئێوارەى ئەمڕۆ هاووڵاتییەک بە کوژراوى لەناو ئۆتۆمبێلى خۆى دۆزرایەوە

پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ کاتژمێر 6:00 تەرمی هاووڵاتییەک گەیەنرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە شوێنەواری فیشەک بەسەر جەستەیەوە، كوژراوه‌كه‌ ناوی (ئاسۆ ره‌فیق) و لە ڕەگەزی نێره‌ و لەدایکبووی ساڵی 1980 و دانیشتووی شاره‌دێی سەنگەسەر و پیشەی پێشمەرگەیه‌.

ڕاشیگه‌یاند: بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو هاووڵاتییە ویستوویەتی بێتە قەڵادزێ، بەڵام لەسه‌ر ڕێگه‌ی نێوان قەڵادزێ – ژاراوە تەقەی لێ کراوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ دوای گەیشتنی تەرمەکە و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی و تەندروستی، ته‌رمه‌كه‌ بەڕێ کرا بۆ پەیمانگه‌ی پزیشکی دادی سلێمانی.