ئێوارەی ئەمرۆ سێشەممە رێکەوتی 14-11-2023 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەیی وەبەرهێنان و عەبدولرەحمان سدیق سەرۆکی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان، قائیمقامی ناوەندو سەرۆکی شارەوانی هەولێر بەشداریان لە کردنەوەی پارکی پەلاتینک کرد …
لە وتەیەکدا پارێزگاری هەولێر دووپاتیکردەوە کە ئەم پارکە لە پێناو هاوڵاتیان و بۆ خزمەتی هاوڵاتیانە، دووپاتیشیکردەوە پارکەکە هۆکارێکی دیکەیە بۆ جوانکرن و پاک راگرتنی ژینگەی هەولێری پایتەخت ..
پارکەکە لەسەر رووبەری دوازدە هەزار مەتر دووجار بەگوژمەی ملیارێک دینار دروستکراوە و سەدان گوڵ و داری تێدا رەوێندراوە …