ئەمڕۆ دووشەممە ، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری هەریەک لە کەریم سلێمان، بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم و د.کاروان هەورامى، بەڕێوەبەرى گشتیى سەرچاوەکانی ئاو لەوەزارەتی کشتوکاڵ، سەردانی محمد جابر العتا، پارێزگاری بەغدای کرد.
لە دیدارەکەدا، وێڕای ئەوەی جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان و ههماههنگی و هاوکاری نێوان هەردوو پارێزگا کرایەوە، باس لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و پرسی پەرەپێدانی پارێزگاکان کرا و تیشکی خرایە سەر ئەنجامدانی کار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە سەرجەم سێکتەرەکان لە سنووری هەردوو پارێزگادا.

