سەرۆکی حکومەتی هه‌رێم پیرۆزبایی لە سکرتێری گشتیی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سکرتێری گشتیی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان دەکات.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، 13-12-2023، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ غەفوور مەخمووری، سکرتێری گشتیی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی سەرکەوتنی کارەکانی شەشەم کۆنگرەی حزبەکەیان و هەڵبژاردنی وەک سکرتێری گشتی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە پێناو خزمەتکردنی گەل و نیشتمان و داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلی کوردستان.

سکرتێری گشتیی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، سوپاس و پێزانیی خۆی و سەرکردایەتیی حزبەکەی بۆ پیرۆزبایی و پەیوەندیکردنی سەرۆکی حکومەت دەربڕی.

رۆژی  شەممە، 11-11-2023، یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان شەشەمین کۆنگرەی ئاسایی خۆی بە درووشمی “یەکڕیزی و یەکدەنگی و پاراستنی دەستکەوتەکانی گەل و ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان” بە بەشداری زیاتر لە 200 ئەندام لە شاری هەولێر بەست.

لە کۆنگرەکەدا 11 ئەندامی سەرکردایەتی و دوو ئەندامی یەدەگ، جگە لە سکرتێری گشتی هەڵبژێردران و رێژەی ئافرەتان لە سەدا 25 بۆ سەدا 30 زیادکرا.

یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، لە ساڵی 1996 لەلایەن غەفوور مەخمووری لە باشووری کوردستان دامەزراوە و تائێستا پێنج کۆنگرەی بەستووە.