وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ هه‌لی دامه‌زراندن بۆ ده‌رچووانی كۆمپیوته‌ر و گه‌شتوگوزار و بازرگانی ڕاده‌گه‌یه‌نێ

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌ ئاگادارییه‌كدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت: به‌ مه‌به‌ستی دانانی مامۆستای پیشه‌یی پسپۆڕ له‌ په‌یمانگه‌ی پیشه‌یی حكوومی هه‌ولێر/ خوێندنی ئینگلیزی، داوا له‌ مامۆستایانی پیشه‌یی و مامۆستایانی وانه‌بێژی پیشه‌یی و ده‌رچووانی به‌شه‌ پیشه‌ییه‌كانی (كۆمپیوته‌ر و گه‌شتوگوزار و بازرگانی) ده‌كه‌ین بۆ وانه‌گوتنه‌وه‌ له‌ په‌یمانگه‌ی ناوبراو، سیڤییه‌كانیان له‌ ڕێی سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی وه‌زاره‌ته‌وه‌ بنێرن.

بۆ وانه‌گوتنه‌وه‌ له‌ په‌یمانگه‌ی پیشه‌یی حكوومی هه‌ولێر/ خوێندنی ئینگلیزی، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بۆ مامۆستایانی دامه‌زراو و دانه‌مه‌زراو چه‌ند مه‌رجێكی داناوه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌ كه‌ زمانی ئینگلیزی به‌باشی بزانێت و به‌ڵێن بدات بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ له‌ كاركردن له‌م په‌یمانگه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت.

په‌یمانگه‌كه‌ وه‌ك مامۆستا خاوه‌ن بڕوانامه‌كانی به‌كالۆریۆس له‌ به‌شه‌ پیشه‌ییه‌كانی كۆمپیوته‌ر و گه‌شتوگوزار و بازرگانی وه‌رده‌گرێت.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ئاگادارییه‌كه‌ی وازاره‌تی په‌روه‌رده‌ و هه‌روه‌ها مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنی مامۆستایانه‌ له‌ په‌یمانگه‌ی پیشه‌یی حكوومی هه‌ولێر/ خوێندنی ئینگلیزی: