بە گوژمەی 440 ملیۆن دینار شەقامی 30 مەتریى پێنجی حەسارۆك دروست دەكرێت

لە چوارچێوەی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، پڕۆژەی دروستکردنی شەقامێکی ٣٠ مەتری و ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی پێنجی حەسارۆک دروست دەكرێت.

پرۆژەکە بە گوژمەی ٤٤٠ ملیۆن دینار لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، بە سەرپەرشتیی تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر جێبەجێ دەكرێت و ئێستاش كاركردن تێیدا بە باشی بەڕێوە دەچێت.

تەواوبوونی پڕۆژەکە دەبێتە هۆی ئاسانكارییەكی باش بۆ دانیشتوانی ئەو گەڕەكە و دەوروبەری. هاوكات ئێستا لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر ژمارەیەك پرۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری لە بواری دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقام و قیرتاوكردن لە قۆناغی جێبەجێكردندان.