هێزەکانی ئاسایشی هەولێر دوو تۆمەتباریان دەستگیر کرد

ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌11ی11ی2023، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر بڵاویكرده‌ه‌وه‌،دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی داوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانیمان دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ع.أ ،ع) و (ك، أ،ع) دەستگیر بکەین کەخۆیان وەک (پاشای فه‌یس بوک )و (تۆپ جی فه‌یس بوک)ناساندووە. 
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، تۆمه‌تباران ژمارەیەکی زۆر له‌ (هەژمار و ئەکاونت)ی فه‌یس بووک یان دەست بەسەرا گرتووەو لەبەرامبەر بڵاو نەکردنەوەی وێنە و ڤیدۆی تایبەتی خاوەنی ئەکاونتەکان داوای کارتی مۆبایل یان پارەیان کردووە.
له‌ كۆتاییدا ئاسایش هه‌ولێر رایگه‌یاندووه‌، هەرکەسێک سکاڵا یاسای لەسەر هەژماری (پاشای فه‌یس بوک )و (تۆپ جی فه‌یس بوک)هەیە باسەردانمان بکات