باران بارین دەستپێدەکات

بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە …..
ئەمڕۆ شەممە 11- 11- 2023
كەش/ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت.
پلەكانی گەرما / نزیك دەبێتەوە  لە تۆماركراوی دوێنێ .
خێرایی با / لەسەرخۆ دەبێت ( 5 – 15 )كم/س .
ئاراستەی با / باشوری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین / 8 – 10 كم
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی یەك شەممە 12- 11- 2023
كەش/ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت.
پلەكانی گەرما / نزیك دەبێتەوە  لە تۆماركراوی ئەمرۆ.
خێرایی با / مام ناوەند دەبێت (5 – 15 )  كم/س 
ئاراستەی با / باشوری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین / 8 – 10 كم 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 26 
سلێمانی : 24
دهۆك : 26
كەركوك : 28
هەڵەبجە : 26
زاخۆ : 27
سۆران : 24
حاجی ئۆمەران : 18
گەرمیان : 30
بەشی پێشبینی /  11- 11- 2023
هاوكات ئاراس جەبار،شارەزای كەشناسی رایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان بە زۆری نیمچە ھەور ئەبێت و لە كاتەكانی ئێوارەدا بارانێكی كەم و پچڕ پچڕ ناوچە جیاجیاكانی سوریا و رۆژئاوای عێراق دەگرێتەوە و بۆ كاتەكانی درەنگانی شەو سنووری پارێزگای موسڵ و دھۆكیش ئەگرێتەوە ماوەكەی كورت خایان ئەبێت و لە بەرەبەیانی رۆژی دووشەمە 14/11/2023 كۆتایی پێدێت .