به‌شی پێشبینی له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكرده‌وه.
له به‌شێكی پێشبینییه‌كاندا هاتووه: ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 10ـی تشرینی دووه‌می 2023) ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت و نزیک دەبێتەوە لە پله تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
له‌باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ی (شه‌ممه 11ـی تشرینی دووه‌می 2023)، به‌شی پێشبینی له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە هەندێک ناوچە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە له پله تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كه‌شناسی عێراقیش، له ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه نمه بارانبارین له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عێراق ده‌ستپێده‌كات.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو، هه‌روه‌ك به‌شی پێشبینی له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن بڵاویكردووه‌ته‌وه :
هەولێر: 28 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 26 پلەى سیلیزى
دهۆک: 28 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 29 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 28 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 28 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 29 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران : 18 پلەى سیلیزى
سۆران: 25 پلەى سیلیزى