یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە بەرپرسى لقى7ى پارتى لە ئەمریکا کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە8ى11ى2023، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەدیوانى پارێزگا، پێشوازیکرد لە حیکمەت بامەڕى، بەرپرسى لق7ى پارتى دیموکراتى کوردستان لە ئەمریکا.
لەدیدارەکەدا، گفتوگۆ لە بارو دۆخى عێراق بەگشتیى و پەیوەندییەکانى نێوان ئەمریکا و هەرێمى کوردستان بەگشتیى کرا و جەختى لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و هەرێمی کوردستان کرایەوە، لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر ڕۆڵ و کاریگەرى ڕەوەندى کوردى لە ئەمریکا بەرزنرخاند و ئاماژەى بەوەدا کە ڕەوەندى کوردى لە ئەمریکا جێگەى سەربەرزین لەو ڕۆڵە گەورەیەى دەیگێڕن بۆ پاراستنى کەلتوورى کوردستان و پشتیوانیتان لە ئەزموونى هەرێمى کوردستان