ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند شاندێکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران دەچێتە بەغدا و لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆدەبێتەوە.
گوتەبێژی حکوومەت ئاماژەی بەوە داوە كە سەردانەکە بۆ هەماهەنگی، دەرخستن و خستنەرووی ئامادەکارییەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە