كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی لە پیرمام دەستیپێكرد

كەمێك پێش ئێستا شاندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان گەیشتە مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پیرمام .
بەپێ ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەک دەستكەوتوون لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر چەندین تەوەرو پرس لەسەر ئاستی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و عێراق دەكرێت كە بریتییە لە:
-پرسی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان و دۆزینەوەی میكانیزمی گونجاو بۆ چارەسەركردنی تەواوی لەمپەرەكان .
بابەتی دووەمیش پرسی رێكخستنەوەی نێو ماڵی كوردو كۆدەنگی نێوان لایەنە سیاسیەكان بۆ پاراستنی قەوارەی دەستووری سیاسی و یاسایی هەرێمی كوردستان لەبەرامبەر ئەو گوشارانەی دەخرێنە سەر هەرێمی كوردستان .
بابەتێكی تریش پرسی پەیوەندیەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بەتایبەت دوایی رێكەوتنی نێوان هەردوولا بەغدا تاوتوێ دەكرێت.