دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

ئەمڕۆ پارتی و یەكێتی لەسەر ئاستی باڵا كۆدەبنەوە

پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەسەر ئاستی باڵا كۆدەبنەوە.
 وابڕیارە ئەمرۆ سێشەممە 7ی11ی2023، لە قەزای پیرمام لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان،  مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەسەر ئاستی باڵا كۆببنەوە. 
بە گوێرەی زانیارییەكان كە دەست ماڵپەری كوردستان تیڤی كەوتووە، لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان و دۆخی هەرێم و عێراق و ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا دەكرێت.