کەشناسی رەوشی کەش و هەوای راگەیاند

پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یاندرا.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مرۆ دووشه‌م 6ی11ی2023، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ورده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش كه‌مێك به‌رزده‌بێته‌وه‌ به‌ به‌راورد به‌ تۆماركراوه‌كانی دوێنێ یه‌كشه‌م.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، سبه‌ی یه‌كشه‌م 7ی11ی2023،  بە شێوەیەکى گشتى لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێته‌وه‌ به‌ به‌راورد  بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ    .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر:  26 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 25 پلەى سیلیزى
دهۆک: 26  پلەى سیلیزى
کەرکوک:28 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 26 پلەى سیلیزى
 زاخۆ: 26 پلەى سیلیزى
گەرمیان:  32  پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 18 پلەى سیلیزى
سۆران: 25 پلەى سیلیزى.