ئاسایشی هەولێر باندێکی ساغکردنەوەی دراوی ساختە دەستگیر دەکات
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ده‌ستگیركردنی باندێكی ساغكردنه‌وه‌ی دراوی ساخته‌ی له شاری هه‌ولێر ڕاگه‌یاند كه پاره‌یه‌كی زۆری ساخته‌یان له بازاڕ ساغ كردبووه‌وه.
ئاسایشی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: لەلایەن هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی داوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، توانیمان چوار تۆمەتبار دەستگیر بکەین بەناوەکانی (م، ر، س) و (م، ن، س) و (م، م، ر) و (أ، د، ع).
ڕاشیگه‌یاند: چوار تۆمه‌تباره‌كه هەڵسابوون بە ساغکردنەوەی بڕێکی زۆر دراوی ساختە لەناو بازاڕەکانی شاری هەولێر لە جۆرەکانی 50 هەزاری و 25 هەزاری و 10 هەزاری و 5 هەزاری