دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، 05-11-2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ڕاهێنەر، یاریزان و شاندی یانەی وەرزشی ئیتیحادی سعوودی کرد.
ئێوارەی دوێنێ شەممە، 4ـی تشرینی دووەمی 2023، یانه‌ی ئیتیحادی سعوودیه راسته‌وخۆ له شاری جه‌دده‌ی سعوودیه‌وه گه‌یشته فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و رۆژی دووشه‌ممه له چامپیۆنزلیگی ئاسیا له نێو یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری رووبه‌ڕووی قوه جه‌وییه‌ی عێراقی ده‌بێته‌وه.
له ریزه‌كانی یانه‌ی ئیتیحادی سعوودیه چه‌ندین یاریزانی بەناوبانگی تێدایه له‌وانه كه‌ریم بێنزێمای هێرشبه‌ری فه‌ره‌نسی و براوەی باڵۆن دۆری ساڵی رابردوو و نگۆڵۆ كانتی هاونیشتیمانی و فابینیۆی به‌رگریكاری به‌رازیلی.
یانه‌ی قوه جه‌وییه‌ی عێراقی بۆ یارییه‌كانی چامپیۆنزلیگی ئاسیا به‌هۆی سه‌لامه‌تی و دۆخی ئه‌منی و ئارامی، شاری هه‌ولێری بۆ یارییه‌كانی له پاڵه‌وانێتییه‌كانی ئاسیا هه‌ڵبژاردووه، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیاش ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه كه یارییه‌كانی جه‌وییه له یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری له هه‌ولێر بكرێن.
بڕیاره رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو له گه‌ڕی چواره‌می چامپیۆنزلیگی ئاسیا، له كاتژمێر 03:00ـی ئێواره به كاتی هه‌ولێر ئیتیحادی سعوودی ببێته میوانی قوه‌جه‌ویه‌ی عێراقی و یارییه‌كه‌ش له یاریگه‌ی فڕانسۆ هه‌ریری له هه‌ولێری پایته‌خت به‌ڕێوه‌ده‌چێت.