ئەمڕۆ مووچەی چەند دامودەزگایەك دابەشدەكرێت

دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەران بەردەوامە و ئەمڕۆ و سبەی مووچەی چەند دامودەزگایەكی دیكە دابەشدەكرێت.
بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ یەك شەممە 5ی11ی2023، مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە،لیواكان، یەكەی 70 و 80 ، وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەشدەكرێت. 
بۆ رۆژی دووشەممە6-11-2023  مووچەی وەزارەتی ناوخۆ،بەرێوەبەرایەتی دامودەزگا نەوتییەكان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە، هێزی زێڕەڤانی،بەرگری فریاكەوتن،وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان،كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان،زیندانە سیاسییەكان،وەزارەتی پەروەردە، دابەشدەكرێت.
 بە گوێری خشتەی وەزارەتی دارایی ڕۆژی پێنج شەممە 9ی11ی2023، بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت دێت.

ھەواڵی زیاتر