بەرگری شارستانی هەولێر چەند ڕێنوێنییەكی خۆپاراستنی لە لافاو بڵاو كردەوە

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر، چەند ڕێنوێنییەكی خۆپاراستنی لە لافاو بڵاو كردەوە و ئاماژەی بەوە داوە كە لە هەر ڕووداوێكی لافاو یان ئەگەری دروستبوونی كارەساتی لافاودا، چەند هەنگاوێكی سەرەكیی هەن، پێویستە بگیرێنە بەر.
-پاراستنی ماڵ لە ئاو، گەرمكەرەوە و بەرزكردنەوەی پانێڵی كارەبایی لە ئاستی زەوی، هەروەها پێش ئەوەی رووداوی لافاو دروست بێت، كیسەی خۆڵ و بەربەستەكان لەبەردەم ماڵ لە نزیك ئاوەڕۆكان دابندرێن بۆ ئەوەی ئاوی لافاو نەچنە ناو ماڵەكانەوە. 
-دەبێ دیوارەكانی ژێر زەمینەكان بە ئاوێتە دژە ئاوەكان دابخرێن بۆ ئەوەی ئاویان نەڕژێتە ناوەوە. هەروەها دابینكردنی خۆراك و مۆم و ئاوی خواردنەوە بە شێوەیەكی گونجاو لە ئەگەری گیرخواردن لە ناو ماڵدا. 
-كاتێك لافاوێك نزیكە، گوێ لە سیستەمی ئاگاداركردنەوەی فریاگوزاری ڕادیۆ/تیڤی دیاریكراو بگیرێ بۆ ڕێنماییەكانی فریاگوزاری. 
-مۆبیلیاتی دەرەوە یان شتگەلێكی تر كە لەوانەیە بە شەپۆلی ئاودا بڕۆن و ببنە هۆی مەترسی، پێویستە پارێزراو بن لە شوێنی گونجاودا دابنرێن. 
گواستنەوەی شتومەكی بە نرخ و كاغەزەكان و بەڵگەنامەكان پێویستە بۆ نهۆمەكانی سەرەوە ببردرێن.
-لە كاتی لافاوێكدا پێویستە بەدوای زەوییەكی بەرزتردا بگەڕێن. چاوەڕێی ڕێنماییەكان نەكرێ، چونكە هەندێك جار هۆیەكانی پەیوەندیكردن لەكار دەكەون. 
-ئاگاداری ناوچەكانی لافاوێكی خێرا بن وەك كەناڵەكان، چەمەكان، كەناڵەكانی ئاوەڕۆی شوێنە نزمە نیشتەجێبوونەكان.
 -ئامادە بن بۆ چۆڵكردن و خێرا بەتاڵكردنی ناوچە مەترسییەكانی بەر شەپۆلە لافاوییەكان.
 -ئەگەر ڕێنمایی كران خزمەتگوزارییەكانی سویچی سەرەكی كارەبایی بكوژێنەرەوە و ئامێرەكان لە كارەبا بكەرەوە و دەست لە ئامێرە كارەباییەكان مەدە ئەگەر تەڕ بوون.
 -ئەگەر ناچار بوویت ماڵەكەت بەجێبهێڵیت، بەناو ئاوی جوڵاودا مەڕۆ. شەش ئینج ئاوی جوڵاو دەتوانێت لە پێیەكانت بتخاتە خوارەوە. بۆ تاقیكردنەوەی قووڵی تێگەیشتن لە شوێنی مەترسیدار، ئامرازێكی درێژ یان دارێك بەكار بهێنە. 
-هەوڵ مەدە بەسەر ڕێگایەكی لافاودا ئۆتۆمبێل لێبخوڕیت. ئەگەر ئۆتۆمبێلەكەت وەستا، دەستبەجێ وازی لێ بێنە و بەدوای ڕێگایەكی جێگرەوەدا بگەڕێ.