پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

کەشناسی رەوشی کەش و هەوای دوو رۆژی راگەیاند

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە هەندێک شوێنی هەرێمی کوردستان ئەگەری باران بارین هەیە.

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 4/11/2023، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور، لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و باکوری رۆژهەڵاتی هەرێم ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانێکی کەم هەیە لە هەندێک کات و شوێن، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە  لە تۆمارکراوی دوێنێ .

لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لە گەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵە هەور، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1- 2) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 25

سلێمانی: 23

دهۆک: 23

کەرکوک: 29

هەڵەبجە: 24

زاخۆ: 24

سۆران:

حاجی ئۆمەران:

گەرمیان: 29