سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەیی هێزەکانی هاوپەیمانان لەهەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و هەڵسەنگاندنی مانگانە بۆ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا کرد
ئەمڕۆ 2ـی تشرینی دووەمی 2023، لە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئامادەبوونی فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و کۆڵۆنێڵ مەکێنزی فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لەهەرێمی کوردستان و کۆڵۆنێڵ مایکل گاچێرۆ بەرپرسی نووسینگەی هاریکاری ئاسایش لە کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێرکۆبوونەوە و هەڵسەنگاندنی مانگانە بۆ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا کرا.
لەو کۆبوونەوەیەدا، هەڵسەنگاندنی مانگانە بۆ چۆنیەتی جێبەجێکردنی برگە و خاڵەکانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن کرا و جەخت لە خێراکردنی هەنگاوەکانی رێکخستنەوەی یەکە جیاوازەکانی هێزی پێشمەرگە بە پێی پلانی ستراتیژی بۆ یەکخستنەوەی هێزەکان کرا.
ستافی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە دووپاتیان کردەوە، کە بەردەوامن و هەوڵەکانیان چڕکردۆتەوە بۆ رێکخستنەوەی هێزە جیاوازەکانی پێشمەرگە، خۆشبەختانە هەنگاوی گرنگ و باش نراوە و خواستی بەرەوپێشبردنی ئەو پڕۆسەیەش بەردەوامی هەیە، ئاماژەییان بەوەدا، کە پلانیان جێبەجێکردنی تەواوی بەرنامە و برگەکانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنە لەگەڵ ئەمەریکا بۆ یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە.
لەلایەن خۆیەوە فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، دڵخۆشی خۆی بەهەوڵەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەربڕی و رایانگەیاند: بەگرنگیەوە لە هەوڵەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و حکومەتی هەرێم دەڕوانن بۆ جێبەجێکردنی برگەکانی یاداشتنامەکە، هاوکات ئاماژەیان بەوەدا کە بەهاوبەشی وکاری پێکەوەیی لەگەڵ پێشمەرگە دەتوانین خێرایی بە پرۆسەی چاکسازی پێشمەرگە و پڕۆسەی ڕێکخستنەوەی هێزەکان بدەین.
و جێگرانی سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان و نوێنەری فەرماندەیی هێزەکانی(70 و80)ـی هێزی پێشمەرگە و ، ڕاوێژکارانی وەزارەت و ژمارەیەک لە بەڕێوبەرانی گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، لە کۆبوونەوەیەک دا،.