مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕزگاری تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بڕێك پارەی لەهاوڵاتییەك دزی بوو.
ئهمڕۆ پێنجشهم 2ی11ی2023، پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه،دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە بڕی 11 ملیۆن دیناری لێدزراوە، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستپێكرد، سەرەنجامو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕزگارییەوە بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.
پۆلیس ئاماژهی بهوهشكردووه، هەروەها دەستیشگیرا بەسەر ئوتومبێلێكدا كە بەتۆمەتبار بووە، دوای لێكۆڵینەوەكان تۆمەتبار دانی بەوەدا نا كە ئوتۆمبێلەكەی بەپارە دزراوەكە كڕیووە.
پۆلیسی سلێمانی راشیگهیاندووه، تۆمەتباران (أ، ف، م) لەدایكبووی 1987 دانی بەتاوانەكەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادان راگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.