بڕی 200 ملیار دینار لە لایەن بانکی ڕافیدەینەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 2ی11ی2023، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، به‌یانی ئه‌مڕۆ بڕی 200 ملیار دینار لە لایەن بانکی ڕافیدەینەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
وه‌زاره‌تی دارایی رایده‌گه‌ێنێت، ڕۆژی شەممە 4ی11ی2023، لەگەڵ داهاتی ناوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی پێنج شەممە 9ی11ی2023 کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت.