سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

کەشناسی رەوشی کەش و هەوای دوو رۆژی راگەیاند

بەشی پێشبینی بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە ………..
ئەمڕۆ پینج شەممە    2– 11- 2023    
كەش/ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت  لەگەڵ دابارینی پڕوشكە باران لەناوچە جیاجیاكانی هەرێم كەهەندێ جار برووسكەشی لەگەڵدا دەبێت, رێژەی دابارین لەناوچە شاخاویەكان زیاتر دەبێت ،بەتایبەتی ناوچەكانی رۆژهەلاتی هەرێم ( پارێزگای سلێمانی).
خێرایی با / لەسەرخۆ – مام ناوەند دەبێت    ( 10 –  20) كم /ك دەبێت .  
ئاراستەی با /  باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەكانی گەرما/  نزم  دەبێتەوە بە (2-3) پلە بەراوورد لەگەڵ تۆماركراوەكانی دوێنێ  . 
مەودای بینین/ لە نێوان ( 7 – 9 ) كم  دەبێت.  
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی هەینی     3– 11- 2023  
كەش/ لەئەنجامی بەردەوامی كاریگەری  نزمە پەستانی دەریایی سوور لەسەر هەرێم,ئاسمانی هەر لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت ,لەگەل  بارینی نمە باران كە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم و لەناوچە شاخاوییەكان كاریگەری زیاتر دەبێت, هەندی كات بۆ تاوە باران و بروسكە دەگۆڕێت لەكاتەكانی دوایی نیوەڕۆ. لەكاتەكانی شەودا كاریگەری ئەم شەپۆڵە لاواز دەبێت . 
خێرایی با / لەسەرخۆ – مام ناوەند   ( 10 –  20) كم /ك دەبێت .  
ئاراستەی با /  باشوری خۆرهەڵات دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10  ) كم  دەبێت.  
پلەكانی گەرما/نزیك دەبیتەوە بەراوورد بە تۆمارەكانی ئەمرۆ .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  28 پلەی سیلیزی
سلێمانی   : 25 پلەی سیلیزی
دهۆك      : 24  پلەی سیلیزی
كەركوك   :28 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 26 پلەی سیلیزی
 زاخۆ        : 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 16 پلەی سیلیزی
سۆران :      26  پلەی سیلیزی
گەرمیان  :  29  پلەی سیلیزی