راگه‌یاندراوێك له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه‌

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم راگه‌یاندراوێكی بۆ ڕای گشتی بڵاوكرده‌وه‌.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 1ی11ی2023، د. سه‌ركار سورچی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، کەناڵی NRT لە بەرنامەیەکیدا لەسەر لێدوانی پزیشکێک بە ناوی فایەق گوڵپی بابەتێکی بڵاوکردۆتەوە گوایە ” بەرپرسانی ھەرێم دەرمان لە بەغدا وەرناگرن ” .
رایده‌گه‌ێنێت، بە پێویستی دەزانین بۆ ھاوڵاتیانی خۆشەویست و رای گشتی روونبکەینەوە ، کەوا ئەم قسەیە دوورە لە راستی و ھیچ بنامەیەکی نییە ، تەنھا قسەیەکی چەواشەکارانە و خۆڵ کردنە چاوی خەڵکە ، چونکە لە رێگەی دامەزراوەی کیمادیا لە عێراق بەشە دەرمان و پێداویستی پزیشکی ھەرێم راستەوخۆ بۆ کۆگای بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستی ( ھەولێر ، سلێمانی ، دھۆک ) رەوانە دەکرێت وەک و کارێکی رۆتینی رۆژانە ، بە بێ گەڕانەوە بۆ وەرگرتنی رەزامەندی ھیچ بەرپرسێکی تەندروستی ھەرێم ، ھەر چەندە بڕە بەشی ھاتوو لە بەغدا ماف و شایستەی ھەرێمە لە بوجەی حاکیمە لە عێراقدا کە تەنھا بەشێکی پێداویستییەکانی ھەرێم فەراھەم دەکات.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راشیده‌گه‌ێنێت، لە کاتێکدا حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ پڕکردنەوەی کورتھێنان لە پێداویستییەکان و دابینکردنی بەشی سەرەکی دەرمان و پێداویستی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەکانی ھەرێم لە رێگەی تەرخانکردنی بوجەی تایبەت بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستی مانگانە دابین دەکات . 
د.سه‌ركارسورچی ده‌شڵێت، سەرەڕای ھەوڵی بەردەوامی وەزارەتمان لەگەڵ حکومەتی عێراقی فیدراڵ بەردەوام رۆژانە بۆ دابینکردنی ماف و شایستەی ھەرێم لە دەرمان و پێداویستی پزیشکی و چونی بەردەوامی شاندی وەزارەتمان بۆ بەغدا و سازش نەکردن لەسەر ھیچ مافێکی ھاوڵاتیانی ھەرێم لە بواری تەندروستییدا

ھەواڵی زیاتر