سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کۆبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 11/1 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەلینا رۆمەناوسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد. 
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە بەتایبەتی کە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم داتا و زانیاری ورد و پشبەست بە بەڵگە یاسایی و دەستوورییەکانیان پێشکەشی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ کردووە و هیچ بیانوویەک بۆ نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نییە.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و پاراستنی باڵیۆزخانە و نێردە دیپلوماتیيەکان و هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی کوردستان.