سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

واژۆ لەسەر خەرجکردنی مووچەی 2 لیوای هاوبەش کرا

نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ئاشکرای کرد، وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر جەرجکردنی مووچەی 2 لیوای هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق کرد.

عەبدولخالق تەلعەت نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، رایگەیاند: “بە دەستبەکاربوونی هەردوو لیوای هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق وەزیری دارایی حکومەتی عێراق واژۆی لەسەر خەرجکردنی مووچەکانیان کردووە، لە ماوەیەکی نزیکدا چەند رێکارێک ماوە تەواو دەکرێن”.

روونیکردووەتەوە: “ئەو دوو لیوایە بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لەو شوێنانەی بۆشایی لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق هەیە جێگیر دەبن و پارێزگاری لێ دەکەن، ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ ئەو ناوچانە و سوود و دەستکەوتێکی گەورەش دەبێت بۆ پاراستنی کورد بە تایبەت لە ناوچەی سەرگەڕان، دوبز، مەخموور و ناوچەکانی دیکە”.