کونسوڵی قەتەر لەهەولێر دەستبەکار دەبێت

وەزارەتى دەرەوەى قەتەر لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، حوسێن بن عەلى فەزالە، مامەڵەى فەرمی دەستبەکاربوونى وەک کۆنسوڵى گشتی قەتەر لە هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان، پێشکەش بە عەمار داوود، سەرۆکى فەرمانگەى مەراسیمەکانى وەزارەتى دەرەوەى عێراق کردووە، کە وەکو کۆنسوڵی ئەو وڵاتە لە هەولێر دەستبەکاربێت.

ئەو وڵاتە ئەوروپیانەی کونسوڵگەری و نوێنەرایەتییان لە هەرێمی کوردستان هەیە بریتین لە: “رووسیا، ئەڵمانیا، فەڕەنسا، بەریتانیا، چیک، هەنگاريا، هۆڵەندا، ئیتاڵیا، ئەرمینیا، یۆنان، سوید، رۆمانیا، پۆڵەندا، نەمسا، بوڵگاریا، ئیسپانیا، دانیمارک، نێردەی یەکێتی ئەوروپا، بیلاروسیا، ئۆکرانیا، نوێنەرایەتى یۆنامى، سلۆڤاکیا”.

هەروەها لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش هەر یەک لە “ئێران، ئوردن، فەڵەستین، ئیمارات و کوێت”. کونسوڵگەری و نوێنەرایەتییان لە هەرێمی کوردستان هەیە.

لەوڵاتانی ئاسیاش ئەوانەی کونسوڵگەری و نوێنەرایەتییان لە هەرێمی کوردستان هەیە، بریتین لە، “تورکیا، کۆریای باشوور، هیندستان، ژاپۆن، چین، سریلانکا، قوبرس”.

هەریەک لە “ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، کەنەدا ” کونسوڵگەری و نوێنەرایەتییان هەیە، لە کیشوەری ئەفریقاش میسر و  سوودان کۆنسوڵگەرییان لە هەرێمی کوردستان هەیە.