سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

گوتەبێژی حکومەت: دەبێت لەم هەفتەیەدا 700 ملیار دینارەکە بگات

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە، ” ئەگەر هۆکار و بیانوویەکی دیکەی بۆ نەدۆزرێتەوە، دەبێت لەم هەفتەیەدا 700 ملیار دینارەکە لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت”.

ئەمڕۆ سێشەممە، 31ـی ئۆکتۆبەری 2023، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ناردنی 700 ملیار دینارەکە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان، راگەیاند، “دەبووایە پێش هەفتەیەک 700 ملیار دینارەکە بنێردرایە، ئەگەر هۆکار و بیانوویەکی دیکەی بۆ نەدۆزرێتەوە، دەبێت لەم هەفتەیەدا بگات”.

لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی سەردانەکەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بۆ بەغدا، گوتەبێژی حکومەت گوتی: “وەزارەتی دارایی عێراق داوای تەرازووی پێداچوونەوەی سێ مانگیان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردبوو. ئەوەی پێویست بوو، بۆیان نێردراوە، بۆیە پێویستی نەدەکرد شاندی هەرێمی کوردستان بچێتەوە بەغدا”.