لەبەر ڕەخساندنی هەلی کار بۆ ئافرەتێکی زۆرئەڵمانیا خانمەکوردێکیخەڵات کرد

خانمە کوردێکی دانیشتووی وڵاتی ئەڵمانیا توانیویەتی لە بواری بازاڕگەریی سەرهێڵ (ئۆنلاین)ـدا سەرکەوتنێکی باش بەدەست بهێنێت و تەنها لە ماوەی ساڵ و نیوێکدا جگە لە خۆی، هەلی کاری بۆ ٦٠٠ ئافرەتیش ڕەخساندووە.

سندوس مەروان خانمە کوردی ٢١ ساڵانی دانیشتووی وڵاتی ئەڵمانیایە؛ لە تەمەنی ٤ا ساڵاندا لەگەڵ خانەوادەکەی لە کوردستانەوە کۆچیان کردووە بۆ وڵاتی ئەڵمانیا و لەوێ خوێندنی تەواو کردووە؛ سەرەتا لە بواری پەرستاریدا لە نەخۆشخانە کاری کردووە و ئێستا لە بواری بازاڕگەریی سەرهێڵ (ئۆنلاین)ـدا کار دەکات و کارەکەی لەو بوارەدا سەری گرتووە و جگە لە خۆی هەلی کاری بۆ ٦٠٠ ئافرەتیش ڕەخساندووە و یارمەتیی داون بکەونە سەرکار، کە لە ناویاندا ژمارەیەکی زۆر کورد هەیە.
سندوس باس لەوە دەکات کە سەرەتا بواری سەرهێڵ لە خەیاڵیدا نەبووە بەڵام دوای پێکهێنانی ژیانی هاوبەش و، دووگیانی، ناچار دەبێ لە ماڵەوە دابنیشێت، بۆیە هەوڵی دا لەگەڵ کۆمپانیایەکدا ڕێک بکەوێت و بە سەرهێڵ کاری بازاڕگەری بکات و دواتر یارمەتی چەندین خانمی تریش بدات لە بوارەکەدا و هەلی کاریان بۆ بڕەخسێنێت کە لە ماڵەوە کاری خۆیان بکەن. سندوس توانیی سەرکەوتنێکی باش بەدەست بهێنێت بە خستنەسەرکاری ئافرەتێکی و بەوهۆیەشەوە لەلایەن کۆمپانیاکەوە لە نێوان چەندین کەسدا خەڵاتی هەرەباشەی پێ بەخشرا.
سوندوس مەروان دەشڵێت، “خاڵی گرنگی ئەم ئیشە ئەوەیە کە لەم پڕۆژەیەدا بۆ کارکردن بە سەرهێڵ پێویستمان بە زانینی زمان نیە و کارەکە بە زمانی کوردی و عەرەبییش دەکرێت و هەرکەسێک مافی مانەوەی لە هەرکام لە وڵاتە ئەوروپییەکاندا هەبێت، دەتوانێت کاری سەرهێڵمان لەگەڵدا بکات”.
سندوس بۆ ئەم سەرکەوتنە گەورەیەی زۆر سپاسی خانەوادەکەی، دایک و باوک و هاوسەرەکەی دەکا کە هاندەر و پاڵپشت و یارمەتیدەری بوونە.

ھەواڵی زیاتر