وەزارەتی پێشمەرگە 80 ئۆتۆمبێل و ئامێری سەربازی بەشێوەی زیادکردنی ئاشکرا دەفرۆشێت

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، “بەڕێوەبەرایەتی میرەی گشتی سەربازی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەینێت، کە وەزارەتی پێشمەرگە لە دوو زیادکرنی ئاشکرادا، نیازی فرۆشتنی 80 ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆری سەربازیی و ئامێری لە کارکەوتوو و هەندێ کەلوپەلی گەڕاوەی هەیە”.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتی میرەی گشتی سەربازی، داوا لە هەموو کڕیاران دەکات ئەوانەی دەیانەوێت بەشداری لەو زیادکردنەدا بکەن، لە رۆژی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییەوە بۆ ماوەی 10 رۆژ، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی میرەی سەربازی لە بەحرکە بکەن بۆ گرتنەبەری رێکاری پێویست.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکراوە، زیادکردنی یەکەم بۆ کەلوپەلی جۆراوجۆری گەڕاوە، بە پێی یاسای ژمارە (1)ـی ساڵی 2021 لە (12ـی تشرینی دووەمی 2023) بەڕێوەدەچێت.

هەروەها زیادکردنی دووەم بۆ 80 ئۆتۆمبێلی لەکارکەتوویی سەربازی لە (13ـی تشرینی دووەمی 2023) لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی میرەی سەربازی بەڕێوەدەچێت.