دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى شه‌هيد موقه‌ده‌م پووشۆ ده‌كات

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌‌ 2023/10/29 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی جێگری فه‌رمانده‌ی لیوا موقه‌ده‌م پووشۆ، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ كه‌سوكار‌ى خوالێخۆشبوو كرد كه‌ له‌ چياى قه‌ره‌چووخ بريندار بووبوو و له‌ ئه‌نجامی سه‌ختیی برینه‌كه‌ی گيانى له‌ده‌ستدا.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی هاوسۆزى و هاوخه‌ميى قووڵى خۆى له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى شه‌هيد موقه‌ده‌م پووشۆ ده‌ربڕى و قوربانیدانی خانه‌واده‌ی شه‌هید كه‌ چه‌ندین شه‌هیدی دیكه‌یان له‌پێناو ڕزگاریی كوردستاندا به‌خشیوه‌ به‌رز نرخاند و هيواى خواست يه‌زدانى مه‌زن گيانى شه‌هید به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

لاى خۆيانه‌وه‌ خانه‌واده‌ى به‌ڕێزى شه‌هيد موقه‌ده‌م پووشۆ، سوپاس و پێزانينيان بۆ په‌يوه‌ندی و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌میی به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى‌.