راگەیاندراوێکدا ئاشکرایکردووە، لە ئەنجامی بەدواداچووندا زانیارییان پێگەیشتووە لەسەر ئەوەی لە باخێکدا لە دەوروبەری پارێزگای دهۆک دەرمانی ماوە باسەرچوو بوونی هەیە، بۆیە ڕۆژی 24ـی تشرینی یەکەمی 2023، تیمێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئهو شاره، بە هاوکاری داواکاری گشتی و لیژنەی باڵای بەدواداچوونی دەرمان، چوونە شوێنی دیاریکراو و دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر دەرمانی ماوە بەسەرچوو و قاچاغدا گرت.
له راگهیهندراوهكهدا ههروهها هاتووه: وێڕای ئەوەش دەرمانخانەیەکیان داخست کە هی خاوەنی هەمان ئەو باخە بوو بە ناوی (ک، ق ، م) و بە بڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی 240 ی یاسای سزاکان دەستگیرکرا.