ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28ی10ی2023، پێشه‌وا هه‌ورامی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاویكرده‌وه، بڕیار وابوو هەفتەی پێشوو بڕی 700 ملیار دیناری مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت و دەست بە دابەشکردنی موچە بکەین،بەڵام جارێکی دیکە پێچەوانەی هەموو لێدوان و قسەو باسی ناو کۆبوونەوەکان و ڕێککەوتنەکان ناردنی پارەکە دواکەوت.
وته‌بێژی حكومه‌ت راشیده‌گه‌ێنێت، ئەم هەفتەیە شاندی هەرێم دەچنەوە بەغداو ڕۆژی سێ شەممە حکومەتی فیدراڵ کۆبوونەوەی هەیە، دەمانەوێت کە بڕیارێکی کۆتایی و ڕیشەیی لەم بارەیەوە بدرێت و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەخرێنەوە ناڕەحەتی و سەختی.
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، لە ماوەی ڕابردوو نیەتی ڕوونی حکومەتی هەرێم نیشاندرا بۆ ڕێککەوتن و گەیشتنە ئەنجام لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ. هیچ شتێک لەسەر ئێمە نەماوە کە ئەنجامیبدەین، بەڵام ئەگەر دۆخەکە بەمجۆرە بەردەوامبێت ، لەبەرانبەر پێشێلکردنی مافی دەستووری خەڵکی هەرێمی کوردستان ناتوانین بێ دەنگ بین