کەشناسی رەوشی کەش و هەوای دوو رۆژی راگەیاند

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ شەممە 28/10/2023، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵە هەور، پلەی گەرما بەرزدەبێت بە (1 -2) پلەی سیلیزی بە بەراورد  لە تۆمارکراوی دوێنێ .

لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی یەکشەممە 28/10/202 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبونی هەندێک پەڵە هەور، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 30

سلێمانی: 26

دهۆک : 29

کەرکوک: 32

هەڵەبجە : 30

زاخۆ: 30

سۆران: 28

حاجی ئۆمەران: 20

گەرمیان: 34