بەمەبەستی جێبەجێکردنی فەرمانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، تایبەت بە پێدانی 11 هەزار و141 پارچە زەوی بۆ کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی، ڕۆژی پێنجشەممە 26ی تشرینی یەکەمی2023، لە ھۆڵی ڕۆشنبیری پارێزگای سلێمانی، بە شێوەی تیروپشک 416 پارچە زەوی نیشتەجێبوون بە سەر زیندانیانی سیاسی سنووری سلێمانی دابەشکرا.
وهزارهتی كاروباری شههیدانی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایدهگهێنێت، لە ئێستادا ژمارهیهكی باش لە زیندانیکراو و گیراوانی سیاسی سنووری پارێزگای سلێمانی ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانیان هەیە بۆ وەرگرتنی زەوی نیشتەجێبوون و لەگەڵ تەواوکردنی کاری ووردبینی مامەڵەکانیان لە فەرمانگە پەیوەندیدارەکان زەویەکانیان پێ دەدرێت .
وهزارهت ئاماژهی بهوهشكردووه، ئەو کەسانەش کە تا ئێستا مامەڵەکانیان تەواو نەکردووە هیوادارین بە زووترین کات ڕێکارەکان بگرنەبەر بۆئەوەی زەویەکانیان وەربگرن .