وه‌زاره‌تی كاره‌با: بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ كاره‌با كه‌م ده‌بێته‌وه‌

ئەمڕۆ پێنجشەممە (26ـی تشرینی یەکەمی 2023)، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە بەهۆی پڕۆسەی چاکسازی لە کێڵگەی کۆرمۆر، بۆ ماوەی 48 کاتژمێر لە رۆژانی 27-29ـی ئەم مانگە بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمدەبێتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ماوەی پرۆسەکەدا، بڕی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ 250 پێ سێجا کەم دەبێتە و بە هۆیەوە بەرهەمهێنانی کارەبا بە رێژەی 750 مێگاوات دادەبەزێت.

ئاماژەی بەوەشکراوە، وەزارەتی کارەبا هەوڵ دەدات لەو دوو رۆژەدا، کاریگەرییەکانی کەمبوونەوەی کارەبا لەسەر ماوەکانی پێدانی کارەبا کەمتر بێت.